نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی : لە کاتی کۆرۆنا لانیکەم ٢٣٣ کەس لە سێدارە دراون

پەیامی کورد    ...   بە پێی ڕاپۆرتی نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی لە کاتی کۆرۆنا لانیکەم ٢٣٣ کەس لە سێدارە دراون

 ڕاپۆرتی نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی سەبارەت بە ڕەشە کووژییەکانی کۆماری ئیسلامی 
 
«جاوید ڕەحمان»، هەواڵنێری تایبەتی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی سەبارەت بە مافی مرۆڤ لە ئێران، کە بەم تازەیی یە بڵاو بووەتەوە، دەری دەخات کۆماری ئیسلامی لەمساڵدا لانیکەم ۲۳۳ کەسی لە سێدارە داوە. لەم ئامارەدا ، سێ کەس لە سەردەمی منداڵی تووشی تاوان بوونە ، ۱۱ کەس بە تۆمەتی «محاربه» یا «افساد فی‌الارض» و ۱۸ کەس پەیوەندیدار بە بابەتی ماددەی هۆشبەر حۆکمی لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووە. 
 
ئەم ڕاپۆرتە بۆ ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی  نەتەوە یەکگرتووەکان نوسراوە و کاتە ئاماژەپێکراوەکەی نیوەی ۱۳۹۸ تا بەفرانباری ۱۳۹۹، بەرامبەر ساڵی  ۲۰۲۰ی زایینییە کە هاوکاتە لەگەڵ تەشەنەسەندنی ڤیرووسی کۆرۆنا.
 
بە پێ ئەم ڕاپۆرتە، ٨٥ منداڵ لە ئێران مەترسی سێدارەدانیان لەسەرە. کۆماری ئیسلامی بە گوێرەی یاساکانی، کەسانی تاوانباری خوار  ۱۸ ساڵ تەنها زیندانی تا دەگەنە تەمەنی ۱۸ ساڵ و دواتر لە سێدارە دەدرێن. ئەم بارودۆخە لە یاسا نێونەتەوەییەکان بە «لە سێدارەدانی منداڵ» یاد دەکرێت.
 
لەم ڕاپۆرتەدا بە سێدارە لێدانی نهێنییەکانی کۆماریی ئیسلامی ، لەوانە ئیعدامی «نەویدی ئەفکاری» و «ڕوحوڵلا زەم» ئاماژەی کرد و لە یاسا و ئیجراکردنی حوکمی چەندین جار لە سێدارەدانی یەک کەس، نیگەرانی دەڕبڕی.


ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە