نوێنەری ترامپ : ئۆکراین نابێتە بەشێک لە ناتۆ

پەیامی کورد    ...    نوێنەری ترامپ : ئۆکراین نابێتە بەشێک لە ناتۆ

کیس کیلۆگ، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئۆکراین ناچێتە ناو ناتۆوە.

بەپێی هەواڵێک ، کیلۆگ لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ فۆکس نیووز ووتی : ئێمە زۆر ڕوونمان کردووەتەوە. ناتۆ لە دەرەوەی پرسیارە. "تۆ بڕیار نییە بەشێک بیت لەوە."

ئەمە لە کاتێکدایە کە هەوڵەکانی کیێڤ بۆ پەیوەست بوون بە ناتۆ لە هۆکارەکانی دەستپێکردنی شەڕی ئۆکراین لەگەڵ ڕووسیا، شەڕێک کە دوای سێ ساڵ تا ئێستاش بەردەوامە و دانووستانەکانی ئاگربەست بۆ کۆتایی هێنان بە ململانێکان دەستی پێنەکردووە. دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئەندامییەتی ئۆکراین لە ناتۆ ڕوونادات.
بەم شێوەیە، دوای دەیان هەزار کوژراو، ئۆکراین نەک هەر نابێتە ئەندامی ناتۆ، بەڵکوو ئەگەری هەیە بەشێک لە خاکەکەی لەدەست بدات بەهۆی پێگەی باڵای مۆسکۆ لە بەرەکاندا.

ئێستا ڕووسیا زیاتر لە سەدا ٢٠ی خاکی ڕووسیای بەدەستەوەیە و پێشڕەوییە سەربازییەکانی لە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکراین بەردەوامە.


ئەم بابەتە 28 جار خوێندراوەتەوە