نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە بەغدا : ٢٠٠ ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت

پەیامی کورد     ...   نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە بەغدا : ٢٠٠ ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت

نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا ئاشکرای کرد، لە ئایندەیەکی نزیکدا ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدا ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکرێت.
فارس عیسا، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا، ڕایگەیاند: ''بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بەغدا ئەو ٢٠٠ ملیار دینارە مانگانەیەی بۆ ھەرێمی کوردستانی ڕەوانە دەکرد، دووبارە ڕەوانە بکات و بگاتە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بۆ دابەش کردنی مووچەی فەرمانبەران بەکار بھێندرێت.''
نوێنەری حکوومەتی ھەرێم دەشڵێت "بەپێی ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ بڕیار بوو مانگانە بۆ تەواوکردنی مووچەی فەرمانبەران، حکوومەتی فیدڕاڵ ٢٠٠ ملیار دینار ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان بکات، بەڵام بە پێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم لە دوای سەری ساڵەوە بەغدا پابەند نەبووە بە ناردنی ٢٠٠ ملیارەکە".


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە