نوێنەری پەرلەمانی ئاڵمانیا : دەبێ چ ڕووداوێک بێتە پێش تاکوو سوپای پاسداران بکەوێتە لیستەی تێرۆریستی یەکیتی ئەورووپاوە ؟
پەیامی کورد ... نوێنەری پەرلەمانی ئاڵمانیا : دەبێ چ ڕووداوێک بێتە پێش تاکوو سوپای پاسداران بکەوێتە لیستەی تێرۆریستی یەکیتی ئەورووپاوە ؟
نۆربێرت ڕووتگن ، نوێنەری پەرلەمانی ئاڵمانیا لە پەیامێکی تویتەریدا بە ئاماژەدان بە ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵات و مەهاباد پرسی : " دەبێ چ ڕووداوێک بێتە ئاراوە تاکوو سوپای پاسداران لە لیستەی تێرۆریستی یەکیتی ئەورووپادا دابنرێت ؟"
هەر لەم پەیوەندییەدا تا کاریکی نادیار پەیوەندی و ووتووێژگەلی ڕاستەوخۆ لە نێوان پەرلەمانی ئەورووپا و کۆماری ئیسلامی ئێراندا پچڕان ، ڕۆبێرتا مێتسۆڵڵا ، سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا رایگەیاند : ئێمە چاوی خۆمان لە سەر ناڕازییانێک کە چاوی هیوایان بە ئێمەوە هەیە ، داناخەین "
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە