نوێنەری پەرلەمانی ئاڵمانیا نوێنەرایەتی سیاسی " سامان یاسین " گرتە ئەستۆی خۆی
پەیامی کورد ... نوێنەری پەرلەمانی ئاڵمانیا نوێنەرایەتی سیاسی " سامان یاسین " گرتە ئەستۆی خۆی
کارلۆس کاسپیەر ، نوێنەری گەنجی سۆشیال دیمۆکرات لە پەرلەمانی ئاڵمانیا نوێنەرایەتی سیاسی سامان یاسین ی گرتووەتە ئەستۆ .
کاسپیەر لە بەیاننامەکەی خۆیدا لەم پەیوەندییەدا ئاماژەی بە چالاکی هونەری و مۆسیقایی یاسین لە دژی سەرکوتکردن و فشارەکانی ئێران کردووە و نووسیویەتی کە ئەم هونەرمەندە پاڵپشتی زۆرێک لە ناڕەزایەتییەکان و خۆپیشاندانەکان بووە کە لە مردنی ژینا ئەمینی لە دژی ڕژیمی ئێران کەوتووەتە ڕێ .
کاسپیەر بە ووتنی ئەوەی کە یاسین هاوکات لەگەڵ مۆحسین شکاری و کەسێکی دیکەی دەست بەسەر کراو لە ژووری تاکە کەسی بە سەر دەبات ، لە سێدارەدانی شکاری نیشانەی مەترسی هاوشێوە بۆ چارەنووسی سامان یاسین ئاماژە پێکراوە .
بە ڕای کاسپیەر ، نابی ئیزن بە ئێران بدات کە هەمان چارەنووسی مۆحسین شکاری بۆ سامان یاسین یش دووبارە ببێتەوە . ئەو ووتوویەتی کە بۆ ئازادی یاسین هەوڵ دەدات .
سامان یاسین گۆرانیبێژی ڕاپ خەڵکی کرماشان و دانیشتووی تاران لە ماڵەکەی خۆی لە لایەن هیزە ئەمنییەکانی ئەو وولاتەوە دەست بەسەر کرا .
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە