نوێنەری ڕووسیا ، دانیشتنی شەورای ئەمنییەتی بە نیشانەی دەربڕینی ناڕەزایەتی بەجێ هێشت

پەیامی کورد   ...  نوێنەری ڕووسیا ، دانیشتنی شەورای ئەمنییەتی بە نیشانەی دەربڕینی ناڕەزایەتی بەجێ هێشت

نوینەری ڕووسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاردانەوە بە قسەکانی سەرۆکی شەورای ئەورووپا کە مۆسکۆی بە زیادکردن و پەرەدانی قەیرانی خۆراک تاوانبار کرد دانیشتنەکەی بە نیشانەی دەربڕینی ناڕەزایەتی بەجێ هێشت .

واسیلی نێبەنزیا بە تاوانبار کردنی سەرۆکی شەورای ئەورووپا بە درۆ ووتن بە ڕۆیتەرزی ووت : " نەمدەتوانی لەو دا نیشتنەدا بمێنم "

کاتێک کە واسیلی نێبەنزیا لە حاڵی بەجێهێشتنی دانیشتنەکە بوو سەرۆکی شەورای ئەورووپا ووتی : " لەوانەیە گوێ نەدان بە ڕاستییەکان ، کارێکی ئاسانتر بێت ."


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە