نوێنەری ڕووسیا هێرش دەکاتە سەر جواد زەریف وەزیر دەرەوەی پێشووی ئێران

پەیامی کورد     ...   نوێنەری ڕووسیا هێرش دەکاتە سەر جواد زەریف وەزیر دەرەوەی پێشووی ئێران .

ئۆلیانۆف دەڵی قسەکانی جەواد زەریف لە فایلی دەنگی خۆی دەربارەی ڕۆڵی ڕووسیا دەتوانێ بە پێی ددان ئێشان یاشتێکی دیکە بێت .

وا پێدەچێت دۆخی ووتووێژەکانی ڤییەننا ئاڵۆزتر ببێت و کار بۆ ئێران لە حاڵی قورستر بوونە .

میخائیل ئۆلیانۆف ، ووتووێژکاری باڵای ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤییەننا ، لە ووڵامدانەوە بە پەیامێکی تویتەری کە لە زاری جەواد زەریف نووسی : " دوکتۆر زەریف دەربارەی ڕۆڵی پێچەوانەی ڕووسیا لە ووتووێژەکانی بەرجام ڕاستی ووتبوو : ووڵامی دایەوە : " ئێوە دەتوانن بە پێی بیروباوەڕی کەسێکی دیکە کە لە ژێر کاریگەری ددان ئێشان ، سەرئێشە یا شتگەلی دیکە بووە ، خۆتان بشێوێنن .

ئاماژەی ئەم کاربەرە بەم فایلە دەنگییە بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا جەواد زەریف ڕووسیا بە بەرستی گفتۆگۆوەکان ناو بردووە . لە بەشێکی ئەم فایلە دەنگییە ، زەریف دەڵێت کە ڕووسیا لە گفتۆگۆوەکانی بەرجام لە چەند ساڵی ڕابردوودا کارشکێنی دەکرد ووتی : " ئامانجی ڕووسەکان ئەمە بوو کە ڕێکەوتننامە ئەتۆمییەکە ئەنجام نەدرێت . ... تەنیا کاتێک کە بینییان ئێمە دەگەێنە ڕێکەوتن دەستیان کرد بە درووستکردنی بەربەست ."

وەزیری دەرەوەی پێشووی ئێران هەروەها لەم فایلە دەنگییەدا ووتوویەتی : " ڕووسەکان بیریان لەوە نەدەکردەوە بەرجام بگاتە دەرئەنجام و لە هەفتەکانی ئەم دواییە کە بینییان بەرجام دەگاتە دەرئەنجام دەستیان کرد بە پیلانگەلی پێشنیارکراوی نوێ   ... لەم قۆناغەدا ڕووسیا و فەڕەنسا پێشنیاریان کرد کە ئێران هەر شەش مانگ جارێک بەرپرسیار بە نوێکردنەوەی ئیزن لە شەورای ئەمنییەت بۆ بەردەوامی ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی بێت . بە واتا ئێران ناچار بوو هەر شەش مانگ جارێک لەگەڵ ٥ ئەندامی جێگیر و ١٠ ئەندامی ناجێگیر گفتۆگۆ باکت تاکوو بەرجام نوێ بکرێتەوە .

ئەم قسانە لە حاڵیکدا دەخرێتە بەرباس کە پێدەچێت دۆخەکە لە ووتووێژەکانی ڤییەننا ئاڵۆزتر بووە و کار بۆ ئێران خەریکە قورستر بوونە .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە