نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان : هیچ جیاوازی و گرفتێکی ڕابۆردی لە نێوان ئەمریکا و ڕووسیا لە سووریا بوونی نییە

پەیامی کورد    ...  نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان :  هیچ جیاوازی و گرفتێکی ڕابۆردی لە نێوان ئەمریکا و ڕووسیا لە سووریا بوونی نییە

واشینتۆن چیتر بە دوای گۆڕینی ڕژیم لە سووریا نییە .

" گەر پێدێرسن " نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاروباری سووریا ووتی : کە هیچ کێشە و گرفتێکی ڕابۆردی لە نێوان ئەمریکا و ڕووسیا لە سووریا بوونی نییە و پاڵپشتی پێداگرانە و سەرەڕاست لە شەورای ئەمنییەتی نێودەوڵەتی بۆ بەرەوپێش چوونی ڕێکارە نوێیەکان بەناوبانگ بە " ڕێکارگەلی هەنگاو بە هەنگاو " لە سووریای بە دەست گەیشتووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک پێدێرسۆن لە ووتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی شەرقۆلئەوسەت ووتی کە نوێنەرانی ڕووسیا و ئەمریکا بۆ بەشداریکردن لەم ڕێکارانە ئامادەیی یان ڕاگەیاندووە .

ئەو بە ئاماژەدان بە ڕێکۆردی ستراتیژیکی کە دوو ساڵ درێژەی هەبوو و خەت و خاڵەکان لە سووریا گۆڕانکاری نەکردووە ، پشتڕاستی کردەوە : لایەنە سەرەکییەکان لە سووریا بە من یان راگەیاندووە کە قۆناغی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە سەر گرینگی ئەزموونی دۆخی نوێ بوونی هەیە .


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە