نوێنەری کۆماریخوازەکانی ئەمریکا : ئەم کارەی ئێران پشت گوێ ناخەین
پەیامی کورد ... نوێنەری کۆماریخوازەکانی ئەمریکا : ئەم کارەی ئێران پشت گوێ ناخەین
بەرنامەی ئەتۆمی تاران بۆسەر ئاسایشی ئەمریکا پشتگوێ ناخەین
ویسێنتێ گۆنزالێس، نوێنەری کۆماریخوازەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند : بە هیچ شێوەیەک هەڕەشەی بەرنامەی ئەتۆمییەکەی تاران بۆسەر ئاسایشی ئەمریکا پشتگوێ ناخەین.
ڕۆژی سێشەممە ٨ی فێبریوەری ، ویسێنتێ گۆنزالێس، نوێنەری کۆماریخوازەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند کە: ئێمە بە هیچ شێوەیەک بە مافی ڕێژیمی ئێرانی نازانین چالاکی ئەتۆمی هەبێ و هیچ فەرمی بوونێکی نییە کە تاران مافی ئەوەی پێ بدرێ، بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران بێ گوێدان بە یاساکانی بەرجام و دۆخی ئاسایشی جیهان ، درێژە بە درووستکردنی چەکی ئەتۆمی دەدات و لە ئێستادا بە نیازە بەرنامەکانی خۆی بە شێوەیەکی تێکدەرانە درێژە پێ بدا، بۆ ئەوەی لەو ڕێگەوە گورز لە ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا بوەشێنێ.
هەروەها ناوبراو ئەوەشی ڕاگەیاند کە، سەرۆککۆماری ئەمریکا و هاوپەیمانانی ئەو وولاتە دەبێ قۆناغە باشەکانی بەرجام بە شێوەیەکی چەند لایەنە و بۆ بەرژەوەندی ئاسایشی جیهان بەرەو پێش ببەن و بەهێزی بکەن و ئەو بەرنامانەی بەدژی چەکی ناوکیی تارانە، دەبێ پەسەند بکرێن و گەمارۆکانی سەر ئەو ڕێژیمە زۆرتر و بەهێزتر بکەن و ئەو ڕێگایانەی کە ڕێگری لە تاران دەکا بۆ دەست پێڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی بگرنەبەر و نابێ بەه یچ شێوەیەک ڕێگە بدرێ کە کۆماری ئیسلامی ببێتە هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی جیهان.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە