نوێنەری کۆماریخوازەکان نامەیەکی کراوە بۆ بایدن لەهەمبەر گەڕانەوە بۆ گرێبەستی ناوەکی ساڵی ٢٠١٥ دەنێرن
پەیامی کورد ... ۲۴ نوێنەری کۆماریخوازەکان نامەیەکی کراوە بۆ بایدن لەهەمبەر گەڕانەوە بۆ گرێبەستی ناوەکی ساڵی ٢٠١٥ دەنێرن
۲۴ نوێنەری کونگرەی ئەمریکا بە هەناردەکردنی نامهیەک بۆ جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەو ووڵاتە، داوایان لێکرد که هیچ یەک لە گەمارۆکانی دژی حکوومەتی ئاخوندی لا نەبات و نەگەڕێتەوە بۆ گرێبەستی ناوەکی ساڵی ٢٠١٥
هەندێک لە واژووکەرانی ئەم نامەیە بریتین لە: دەیڤید ئێشڤیکرت لە قەزای ئاریزۆنا و تام مەککلینتاک، لویی گومرت، جێف دانکن، برایان مست ماست، ماریۆ دیاز بالارت، راڵف نۆرمەن، تام ئەمێر و ڕەندی وێبر و هتد.
دەیڤید ئێشڤیکرت بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەێندراوێک، جەختی لەوە کرد: «پێویستە بۆ ئەمریکا که زۆر بە هێزانە بەرپەرچی ڕێژێمی ئاخوندەکان بداتەوە و گەمارۆکان ڕابگرێت تاکوو بزووتنەوەی تیرۆریزم لە ناوچەکە لەقاو بدرێت.
ئەمریکا بە گەڕانەوە بۆ بەرجام، وەکوو ئەوەیە کۆماری ئیسلامی خەڵات بکات کە هیچ شایەنیی نییە».
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە