نوێنەری ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... نوێنەری ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
نوێنەری ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق ووتی، ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق ڕێک کەوتوون لە ھەر ھەشت میحوەر، لە خانەقین ەوە تا سحێلا ھێزی ھاوبەش پێک بێنن و کاری ھاوبەش بکەن.
لیوا عەبدۆلخالق تەڵعەت، ڕایگەیاند : ''گفتوگۆ و کۆبوونەوە و ھەماھەنگی لە نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەردەوامە و ھەردوولا ڕێک کەوتوون کە ھەماھەنگی لە نێوانیان بەردەوام بێت لە ھەر ھەشت میحوەر، لە خانەقینەوە تا سحێلا و لێک تێگەیشتنی باش لە نێوان ھەردوولا هەیە و ھەر کارێک لەو میحوەرانە بکرێت بە ھاوبەشی دەکرێت.''
نوێنەری ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق ووتیشی: ''جگە لەوە، لە ھەر شوێنێک بۆشایی ئەمنی ھەبێت بە ھێزی ھاوبەش پڕ دەکرێتەوە و بڕیارە لە ڕۆژانی داھاتوو ئۆپراسیۆنی دیکەی ھاوبەش دژی داعش بەڕێوە ببەن.''
تەڵعەت ڕوونیشی کردەوە: ''کارەکانی میحوەرەکانی یەک تا چوار تەواو بووە و ئێستا کار لەسەر میحوەری پێنج تا ھەشت دەکرێت و ھەماھەنگی زۆر باش ھەیە و ڕێککەوتنی باشیش کراوە، بۆ ئەوەی ھەماھەنگی و ھاوکاریی بەردەوام لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا ھەبێت، بۆیە ئەو کۆبوونەوانەی دەکرێت ئەنجامی زۆر باشی ھەبووە.''
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە