نوێنەرێکی کۆماریخوازەکانی ئەمریکا سەبارەت بە هەڕەشەکردنی بەپرسێکی باڵای سوپای پاسداران سەبارەت بە ئیسرائیل کاردانەوەی نیشان دا
پەیامی کورد ... نوێنەرێکی کۆماریخوازەکانی ئەمریکا سەبارەت بە هەڕەشەکردنی بەپرسێکی باڵای سوپای پاسداران سەبارەت بە ئیسرائیل کاردانەوەی نیشان دا
کاردانەوەى کەتى مانینگ نوێنەرى کۆماریخوازى کۆنگرەى ئەمریکا بەرامبەر هەڕەشەى بەرپرسێکی پلە باڵای سوپاى پاسداران سەبارەت بە لەناوبردنى ئیسرائیل
مانینگ نووسیویەتى : کۆمارى ئیسلامى دووبارە هەڕەشەى لەنێوبردنى هاوپەیمانەکەى ئێمە ئیسرائیلى کرد.
هاوکات بە دەستپێکردنەوەى گفتوگۆکان، زۆر گرینگە کەە ئەمریکا و هاوپەیمانە ئەورووپییەکانمان هەوڵى بەرگرتنی کۆمارى ئیسلامى بدەن تا دەستی بە چەکى ئەتۆمى نەگات و نەتوانێت پەرە بە تیرۆریزم بدات لە سەراسەرى دونیا.
گفتوگۆکان نە تەنیا دەبێت سەرنج بخەنە سەر زیادبوونى پیتاندنی یۆرانیۆم لە لایەن کۆمارى ئیسلامى ، بەڵکوو دەبێت زیاتر کار لەسەر بەرگرتن و هەڕەشەکانى کۆمارى ئیسلامى بکەن کە هەڕەشە بە مووشەکى بالستیک دەکات.
هەڕەشەکە زیاترە لە ئیسرائیل کۆمارێکى ئەتۆمى هەڕەشەیە بۆ هەموو ناوچەکە و دونیا.
پاسدارى تیرۆریست، ئەبۆلفەزل شکارچى وتەبێژى ستادى گشتى هێزە چەکدارەکانى خامنەیی لە گفتوگۆیەک ڕۆژى شەممە لە ڕاگەیاندنى کۆمارى ئیسلامى ووتبووى ئیسرائیل لەنێو دەبرێت و دونیاى ئیسلام ئەو ڕۆژە جەژن دەگرن.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە