نۆئاک دەبێتە سەرۆکی بەشی ڕووسی کۆمیسیۆنی هەمیشەیی هاوکارییە تیجاری و ئابوورییەکانی ڕووسیا و ئێران
پەیامی کورد ... نۆئاک دەبێتە سەرۆکی بەشی ڕووسی کۆمیسیۆنی هەمیشەیی هاوکارییە تیجاری و ئابوورییەکانی ڕووسیا و ئێران
جیگری سەرۆکوەزیرانی فیدڕاسیۆنی ڕووسیا وەکوو سەرۆکی بەشی ڕووسی کۆمیسیۆنی هەمیشەیی هاوکارییە تیجاری و ئابوورییەکانی ڕووسیا و ئێران هەڵبژێردرا .
بە پێی ڕاپۆرتێک میخائیل میشووستین ، سەرۆکوەزیرانی فێدڕاسیۆنی ڕووسیا ، حۆکمی دانانی ئەلیکساندەر نۆئاک ، جێگری سەرۆکوەزیرانی فێدراسیۆنی ڕووسیای وەکوو سەرۆکی بەشی ڕووسی کۆمیسیۆنی هەمیشەیی هاوکارییە تیجاری و ئابوورییەکانی ڕووسیا و ئێران یان واژوو کرد .
لەم حۆکمەدا هاتووە : ئەلێکساندەر نۆئاک ، جێگری سەرۆکوەزیرانی فێدڕاسیۆنی ڕووسیا وەکوو سەرۆکی بەشی ڕووسیا لە کۆمیسیۆنی هەمیشەیی هاوکاریگەلی تیجاری و ئابووری ڕووسیا و ئێران پشتڕاست دەکرێتەوە
هەر بە پێی ئەم حۆکمە ، نیکۆڵای شۆلگینۆف ، وەزیری ووزەی فیدڕاستیۆنی ڕووسیا کە لە دیسەمبەری ٢٠٢٠ ەوە پۆستی سەرۆکی بەشی ڕووسیای لە کۆمیسیۆنی هەمیشەیی هاوکارییە تیجاری و ئابووری ڕووسیا و ئێرانی لە ئەستۆ بوو لە پۆستەکەی دوور خرایەوە .
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە