نۆژەنکردنەوەی ڕێگایەکی نێودەوڵەتی کەوتە واری جێبەجێ کردنەوە
پەیامی کورد ... نۆژەنکردنەوەی ڕێگایەکی نێودەوڵەتی کەوتە واری جێبەجێ کردنەوە
دەست بە پڕۆژەی نۆژەنکردن و فراوانکردنی رێگای نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل- زاخۆ کراو سەرپەرشتیاری پڕۆژەکەش دەڵێ، بەپێی ستانداردی نێودەوڵەتی کاری تێدا دەکرێت.
ئەندازیار ئاراس جەمال، سەرپەرشتیاری نۆژەنکردنەوەی رێگای ئیبراھیم خەلیل رایگەیاند" بەڕێوبەرایەتی رێگاو بانی دھۆک پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی رێگای سەرەکی ئیبراھیم خەلیل-زاخۆ لە رێگەی کاڤین گرووپ جێبەجێدەکات و دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی رێگاکە کراوە و بۆ ماوەی یەک ساڵ دەخایەنێت.
سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە روونی کردەوە" بەھۆی گرینگی پڕۆژەکە و رێگایەکی نێودەوڵەتیە تیمەکانمان شەو و رۆژ کاری تێدا دەکەن، تا بتوانین بەرلە کاتی یاسایی خۆی کۆتایی بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بێت.
ئەندازیار ئاراس جەمال راشیگەیاند" رێگاکە درێژی ٨ کیلۆمەترە و چوار مەتر لە بەرینی رێگاکە فراوان دەکرێت بەوەش رێگاکە لە ٩ مەترەوە دەبێتە ١٣ مەتر و بە ستانداردی نێودەوڵەتی کاری تێدا دەکرێت و بە پێشکەوتووترین شێواز نۆژەن دەکرێتەوە.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە