نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە کوشندەیە بناسن " لە سەرئێشە و خوێن بەربوونی لووت تاکوو بینینی خوێن لە پاشەڕۆ "

پەیامی کورد   ...  نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە کوشندەیە بناسن " لە سەرئێشە و خوێن بەربوونی لووت تاکوو بینینی خوێن لە پاشەڕۆ "

هەر چەندە فشار خوێنی بەرز نیشانەگەلێکی ئاشکرای نییە بەڵام سەرەڕای ئەمە ، هەندێک لە کەسەکان لەوانەیە نیشانە و خاڵگەلێکیان هەبێت . ئەم نیشانانە دەتوانن بریتی لە ئازاری قەفەسی سینگ ، کێشەی هەناسەدان و سەرگێژە بێت . دۆخێکی لەم شێوەیە نیشاندەری دۆخێکی ئێمێرجێنسی یە ، هەر بۆیە ئەگەر ئەم نیشانانەتان بینی ، لەگەڵ فریاکەوتن پەیوەندی بکەن یا خود لە ئەگەری دیکە بەپەلە سرەدانی ناوەندگەلی دەرمانی بکەن .

فشار خوێنی بەرز، دڵ ناچار دەکات تاکوو بۆ پۆمپاژ کردنی خوێن بۆ باقی ئەندامەکانی لەش بە خێرایی و بە تووندی یەکی زیاتر کار بکات . ئەم کارە هۆکاری ئەستوورتر بوونی لای چەپ دەبێت و ئازار لە قەفەسی سینگ بەدی دەهێنێت . هەروەها ئەستوورتر بوونی لای چەپ ، مەترسی لێدانی جەڵتەی دڵ و سستبوونی دڵ زیاد دەکات.

باقی نیشانەکانی فشار خوێنی بەرز دەتوانێ بریتی لە بابەتەکانی خوارەوە بێت :

سەرئێشە ، هەناسە تەنگی ، خوێن بەربوونی لووت ، بەرزبوونی گەرمای لەش ، گۆڕانکاریگەلی بینین ، بینینی خوێن لە پاشەڕۆ .


ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە