نیشتنەوەی پێنج فڕۆکەی ئەمریکی لە بنکەی نۆڤاتیم لە ئیسرائیل 

پەیامی کورد   ...   نیشتنەوەی پێنج فڕۆکەی ئەمریکی لە بنکەی نۆڤاتیم لە ئیسرائیل 

بەپێی ڕاپۆرتی ڕادیۆ ئەرتەشی ئیسرائیل، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا پێنج فڕۆکەی گواستنەوەی سەربازی ئەمریکا لە بنکەی ئاسمانیی نۆڤاتیم لە باشووری ئیسرائیل نیشتوونەتەوە.

سەرچاوە ئاگادارەکانی ئیسرائیل بەم دەزگای ڕاگەیاندنەیان ڕاگەیاندووە کە ئەم فڕۆکانە هەڵگری بارێکی گەورەی تەقەمەنی قورس بوون و بۆ بەهێزکردنی توانا سەربازییەکانی ئیسرائیل لە بەرامبەر ئەگەری پەرەسەندنی ململانێکان لە کەرتی غەززە و هەروەها بۆ خۆئامادەکردن بۆ ئەگەری سیناریۆی هێرشکردنە سەر ئێران نێردراون.


ئەم بابەتە 30 جار خوێندراوەتەوە