نیووزویک : مووشەکی هایپەر سۆنیک ی ترامپ هیچ مەترسییەکی نییە
ڕووسیا لە بواری چەکگەلی هایپەر سۆنیک ەوە لەوانی دیکە لە پێشترە .مۆسکۆ ئامادەی بەرگری لەم جۆرە چەکەیە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە هەفتەنامەی ئەمریکی نیووزویک نووسی : کۆمپانیای دەوڵەتی بەرگری - نیزامی الماز - ئانتی ڕووسیا ڕایگەیاند کە مووشەک گەلی هایپەر سۆنیکی ڕۆژئاوایی لەوانەش مووشەکگەلێک کە دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری پێشووی ئەواەی بە " سووپەر دووپڕ ناو دەبرد " هیچ مەترسییەکی بۆ ڕووسیا نییە و لە ئەگەری هاوێشتنی تێکدەشکێت .
ترامپ ساڵی ڕابردوو ڕآیگەیاند کە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا خەریکی کارکردنن لە سەر مووشەکی هایپەر سۆنیک ە کە دوتوانێ ١٧ بەرابەر خێراتر لە خێرایی دەنگ بفڕێت . ترامپ لە مانگی مەی ٢٠٢٠ لە مەراسیمی پەردەلادان لە سرە ئاڵای نوێی هێزی بۆشاییگەری ئەمریکا دا ووتی : من ئەمە مووشەکێکی لەڕادەبەدەر بەهێز ناو دەبەم و لەم دواییەش بیستم کە ١٧ بەرابەر خێراتر لە مووشەکگەلێکە کە بوونیان هەیە . هەروەها ووتی : ئەگەر خێراترین مووشەکێک کە لە ئێستادا هەیە بیگرین ، بیستووتانە کە ڕووسیا مووشەکی ٥ بەرابەر خێراتری هەیە و چین لە ئێستادا لە سەر مووشەکگەلێک کار دەکات کە ٥ یا ٦ بەرابەر خێراتر بن .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە