" نیویۆرک تایمز"ی ئەمریکی " : هێزەکانی سووریا دیمۆکراتیک " هەسەدە " پەیامێکی بەپەلە بڵاو دەکەنەوە

پەیامی کورد    ...   " نیویۆرک تایمز"ی ئەمریکی " : هێزەکانی سووریا دیمۆکراتیک " هەسەدە " پەیامێکی بەپەلە بڵاو دەکەنەوە

فه‌رمانده‌یه‌كى سه‌ربازیی یه‌په‌گه‌ ئاشكرای ده‌كات، "هەسەدە" بژاردەی " یان مردن و یان خۆ رادەستکردن" دەخاتە بەردەم چەکدارە بەجێماوەکانی داعش لەناو گروتوخانەی حەسەکە، ده‌شڵێت:"ئه‌گه‌ر خۆیان ڕاده‌ست نه‌كه‌ن، ئه‌وا به‌شێوازى سه‌ربازی خۆمان هێرشیانده‌كه‌ینه‌سه‌ر".
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ی ئەمریکی، هێزەکانی سووریای دیموکرات "هه‌سه‌ده‌" دوو بژاردەیان خستوەتە بەردەم ئەو چەکدارانەی داعش کە هێشتا لەناو گرتووخانەی سناعەی شاری حەسەکە خۆیان حەشارداوە، ئەویش "یان مردن یان خۆ بەدەستەوەدان"یانە.
ڕۆژنامەکە لەزاری سیامەند عەلی بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) کە بڕبرەی پشتی هێزەکانی سووریای دیموکراتە ، گواستویەتیەوە "هەسەدە
بانگەوازێکی بەپەلەی ئاراستەی دەیان چەکداری داعش کردوە کە لەناو گرتووخانەکەدا خۆیان حەشارداوە، بەوەی یان خۆیان ڕادەستبکەن یان ئەگەر خۆیان بەدەستەوە نەدەن ئەوە هێرشێکی گەورەیان دەکرێتە سەرو  لەناودەبرێن".
بە ووتەی سیامه‌ند عەلی، "هێشتا نزیکەی ٦٠ چەکداری داعش لەیەکێک لەباڵەخانەکانی کۆمەڵگەی گرتووخانەکەدا خۆیان حەشارداوە، پەیامەکەشیان لەڕێگای بڵندگۆوە پێڕاگەیاندراوە، بەڵام ئەوان هێشتا هیچ ووڵامێکیان نەبووە".
ئەوەشی ووتووە، "ماوەیەکی کاتییان بۆ داناون تاوەکوو خۆیان ڕادەستبکەن، ئەگەرنا بەشێوازێکی سەربازیی هێرشیاندەکەینەسەر کە ڕزگاریان نابێت".
بەڵام ووتەبێژەکەی یەپەگە کۆتایی ئەو ماوەیەی ئاشکرانەکردوە کە بۆ خۆڕادەستکردنی چەکدارەکانی داعشیان داناوە.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە