نیوەی ژنانی ژاپۆنی کارکردن یان بەربەستێک لە بەرامبەر هاوسەرگیری و کاروباری بنەماڵەیی دەزانن

پەیامی کورد    ...   نیوەی ژنانی ژاپۆنی کارکردن یان بەربەستێک لە بەرامبەر هاوسەرگیری و کاروباری بنەماڵەیی دەزانن

بە پێی ڕاپرسییەکی ئاژانسی فەرمانبەرانی تۆکیۆ ، نزیکەی ٥٠٪ ی ژنانی ژاپۆنی بە ئاماژەدان بە کێشەگەڵیک کە ژنان بۆ درووستکردنی میانەڕەوی لە نێوان کار و بنەماڵە لەگەڵیان دا بەرەوڕوون کارکردنیان بەربەستێک لە بەرامبەر ژیانی هاوبەش راگەیاندووە .

ئەو ژنانەی کە ووتیان بە شێوەیەک باوەڕیان وایە کارکردن بەربەستە لە بەرامبەر ژیانی هاوبەشیان دایە٣٧.٧٪ بوون و ١٠.٩٪ ی دیکەش بە تووندی باوەڕیان بەم بابەتە هەیە .

لە لایەنی دژبەرەوەش ١٤.٦٪ی ژنان لەگەڵ بیروباوەڕێکی وەها بە هیچ شێوەیەک هاوڕا نین و ٣٢.٨٪ یش ڕایانگەیاند گومان ناکەن کارکردن بابەتی سەرەکی بێت ، ٤٪ی دیکەش هیچ دەنگێکیان نەدا .


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە