نیکی هێلی" : ئیسرائیل بۆ هێرشکردن بۆ سەر ئێران چاوڕوانی چرا سەوزی ئەمریکا نەبێت

پەیامی کورد      ...   نیکی هێلی" : ئیسرائیل بۆ هێرشکردن بۆ سەر ئێران چاوڕوانی چرا سەوزی ئەمریکا نەبێت

''نیکی هێلی'' نوێنەری پێشووی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، هۆشداری بە ئیسرائیل دا کە بۆ ڕاگرتنی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران پشت بە ئەمریکا نەبەستێت.

"هیلی" وتوویەتی: ''ئەگەر ئیسرائیل بەو ئاکامە بگات کە ئەمنییەتەکەی بە نەمانی هەڕەشەی ئەتۆمی ئێران گرێ دراوە، نابێ چاوڕوانی چرا سەوزی ئەمریکا بێت.

ناوبراو بە تووندی ڕەخنەی لە کۆمیتەی پەیوەندی گشتی ئیسرائیل و ئەمریکا " ئیپێک " گرتووە و وتوویەتی، لەوە تێ ناگات کە ئەو کۆمیتەیە بۆچی هیندێک لە سیاسەتوانانی ئەمریکایی کە پشتیوانی لە بەرجام دەکەن بۆ وتارلێدان بانگهێشت دەکات.

''نیکی هێلی'' ڕوو بە ڕابەرانی ئیپێک وتوویەتی: ''کۆتایی بەوە بێنین کە پاداش بە کردار و هەڵسوکەوتی خراپ بدەن. چوونکە ئەو کارە کردارە خراپەکان پەرە پێدەدات".

نوێنەری پێشووی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی لەوە کردووە ئەگەر سیاسەتوانێک لە ڕێککەوتنی کارەساتباری ئەتۆمی لەگەڵ ئێران پشتیوانی دەکات یان دژی ڕاگواستنی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ ئورشەلیم بووە، گرووپێکی لایەنگری ئیسرائیل نابێ هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ وەها کەسێک هەبێت.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە