نیگەرانی ئاڵمانیا لە دەستپێکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم لە نەتەنز ی ئێسفەهان لە ئێران

پەیامی کورد     ...    نیگەرانی ئاڵمانیا لە دەستپێکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم لە نەتەنز ی  ئێسفەهان لە ئێران .

بەرلین سەبارەت بە بەرفراوان بوون و پەرەپێدانی بەردەوامی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران نیگەرانییەکانی تا دێت زیاتر دەبێت ،  ئەم جۆرە پێشێلکاریانە لە ڕێکەوتننامە ئەتۆمییەکەدا کاریگەر و بۆنیاتنەر نییە .

بە پێی ڕاپۆرتێک وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمانیا جگە لە دەربڕینی بیروڕای خۆی سەبارەت بە ڕاگەیاندنی دەستپێکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم لە کارگەی نەتەنز ، نیگەرانی خۆشی لەمبارەیەوە ڕاگەیاند .

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم ی لە سایتە ژێرزەوەینییەکانی نەتەنز بە جۆری دووهەمی سانتریفیووژە پێشکەوتووەکانی IR-۴ ەوە دەست پێکردووە .

نوێنەری ئاڵمانیا پەرەپێدانی بەردەوامی بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێرانی زۆر نیگەرانکەر ناو برد وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمانیا ڕایگەیاند : " بە گرینگیدان بە هەوڵە بەردەوامەکان بۆ پاراستنی بەرجام ، هەرجۆرە پێشێلکاری لە ڕێکەوتننامە ئەتۆمییەکە لە لایەن ئێرانەوە دەرئەنجامی نێگەتیڤ و ناکاریگەری دەبێت .


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە