نیگەرانی ئەمریکا سەبارەت بە بەرفراوان بوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ڕووسیا
پەیامی کورد ... نیگەرانی ئەمریکا سەبارەت بە بەرفراوان بوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ڕووسیا
واڵ ستریت ژۆرناڵ لە راپۆرتێکی شرۆڤەکاریدا نووسی : ڕووسیا و ئێران سەرەڕای گەمارۆوەکانی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی لە دژی ئەو ووڵاتە ، لە حاڵی بەهێزکردن و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی خۆیانن و ئەم بابەتە ببووەتە هۆی نیگەرانی واشینتۆن .
ڕووسیا و ئێران زیاتر لە هەر کاتێک لە یەک نزیک بوونەتەوە ، هەولەکان بۆ گۆشەگیرکردنی نێودەولەتی ئەم دوو ووڵاتە ئەم دوو دوژمنە سەرسەختەی ئەمریکای بەرەو هاوکاریگەلی سەربازی و بازرگانی زیاتر هانداوە و ئەمە بۆ واشینتۆن هۆشدارییەکی گەورەیە .
ئەمسال تیجارەتی دوو لایەنەی نێوان ڕووسیا و ئێران ١٠٪ زیادی کردووە و لە ساڵی ٢٠٢١ تیجارەتی نێوان دوو ووڵات بە گەشەیەکی ٨٠٪ی گەیشتووەتە ٤ میلیارد دۆلار .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە