نیۆیۆرک تایمز : ئیسرائیل درێژە بە هێرشە نهێنییەکانی خوی لە دژی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدا
نەفتالی بێنت دەڵێت: ئیسرائیل درێژە بە هێرشە شاراوەکانی خوی بەدژی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دەدا و هەموو هەوڵێکی خۆی دەدا کە ئەمریکا نەگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران.
ڕۆژنامەی” نیۆیۆرک تایمز” لە ڕاپۆرتێکدا ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ئۆگۆست ، لە زاری نەفتالی بێنت، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلەوە ڕایگەیاندوە کە ئیسرائیل ستراتیژییەکی نوێی بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ بەرنامەی ئەتۆمی ڕێژیمی ئێران بە ئەمریکا پێشنیار کردووە و هیوادارە بتوانێ بە هاوکاری ئەمریکا، کۆتایی بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بهێنێت.
ەر لەم پێوەندییەدا “ئۆفێرجێندێلمان” وتەبێژی دەفتەری سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل تەنیا بە مەبەستی پێشکەشکردنی پڕۆژە و ئیستراتیژییەکی نوێ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بەرنامەی ئەتۆمی ڕێژیمی ئێران سەردانی ئەمریکای کردووە و بڕیار وایە کە لەگەڵ سەرۆککۆماری ئەمریکا “جۆ بایدێن”، وەزیری دەروەی ئەمریکا “ئانتۆنی بلینکن” و هەروەها وەزیری بەرگری ئەمریکا ” لۆید ئاستین” چاوپێکەوتنی هەبێ.
لە لایەکی دیکەوە جێن ساکی، ووتەبێژی دەوڵەتی ئەمریکا چوارشەممەی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و سەرۆککۆماری ئەمریکا لە کۆشکی سپی لەهەمبەر پرسی ئاسایشی ناوچەکە و جیهان و بەتایبەتی بەرنامەی ئەتۆمی ڕێژیمی ئێران کۆ دەبنەوە.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە