نیۆیۆرک تایمز : ئەگەر دۆناڵد ترامپ مەحکەمە نەکرێت ئەمریکا هەڵدەوەشێتەوە
پەیامی کورد ... نیۆیۆرک تایمز : ئەگەر دۆناڵد ترامپ مەحکەمە نەکرێت ئەمریکا هەڵدەوەشێتەوە
" چارڵز ئێم بڵوو " سەرنووسەری نیۆیۆرک تایمز ڕایگەیاند : ئێمە ناتوانین دۆناڵد ترامپ دادگایی نەکەین ، لەگەڵ کۆتایی هاتنی دانیشتنەکانی کۆمیتەی لێکۆڵینەوەی مەجلسی نوێنەرانی ئەمریکا دەربارەی شۆڕشی ٦ی جانیوەری بۆ من ڕوونتر دەبێت کە ترامپ دەبێ بەرامبەر چەند تاوان ، تاوانبار بکرێت .
ئایا ووڵات دەتوانێ دۆناڵد ترامپ نەخاتە ژێر بەدواداچوونی یاسایی یەوە ؟ لەو باوەڕەدام کە وولامەکە نێگەتیڤە . ئەو لە شکستەکانی شت فێر بووە و ئێستا لە هەموو کاتێک مەترسیدارترە
ترامپ ێک کە بەدواداچوونی یاسایی بۆ نەکرێت دەبێتە ترامپ ێکی ئازاد بۆ شێتی کرد ، بەدوانەچوونی یاسایی ئەو مەترسی هەڵوەشاندنەوەی هەموو ئێکۆسیستەمی سیاسی و لە دەرئەنجامدا ئەمریکای بە دواوە دەبێت .
ترامپ فێر بووە نیزامی سیاسی ئەمریکا توانایی ووڵامدانەوەی ئەوی نییە .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە