نیۆیۆرک تایمز : بایدن لەگەڵ بژاردەی دژوار لە هەڵسووکەوت و سیاسەت وەرزی لەگەڵ عەرەبستان بەرەوڕووە .
پەیامی کورد ... نیۆیۆرک تایمز : بایدن لەگەڵ بژاردەی دژوار لە هەڵسووکەوت و سیاسەت وەرزی لەگەڵ عەرەبستان بەرەوڕووە .
ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز نووسی : لە دوای بڕیاری ئۆپێک پڵاس بۆ کەمکردنەوەی ڕۆژانەی دوو میلیۆن بەرمیلی نەوت ، " جۆ بایدن " سەرۆککۆماری ئەمریکا بە بژاردەیەکی دژوار لە سیاسەتەکانی لە بەرامبەر عەرەبستان بەرەوڕووە .
بە پێی ڕاپۆرتی نیۆیۆرک تایمز ڕایگەیاند : زۆرێک لە واشینتۆن لەو باوەڕەدان کە ئەم بڕیارەی ئۆپێک پڵاس وەکوو نموونە " خەنجەر لە پشت " بە بایدن بووە بە تایبەتی کە تەنیا چەند هەفتە بۆ هەڵبژاردنەکانی میان دەورەیی کۆنگرەکە کات ماوە . ئێستا پرسیارێک کە بایدن لەگەڵی بەرەوڕووە چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئەم خیانەتەیە .
ئەم ڕۆژنامە ئەمریکییە ووتی : بایدن " بێهیوایی خۆی ڕاگەیاند و بژاردەگەلی جێگرەوەی باس کرد بەڵام ئاماژەی بە ووردەکارییەکان نەکرد . بایدن بەرامبەر بە ئەم هەنگاوانەی سەعوودییەکان ناڕزاییە و هەواڵی لە ئامادەیی خۆی بۆ گرتنەبەری هەڵویستی سەختگیرانە ڕاگەیاند .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە