نیۆیۆرک تایمز : بەریتانیا و ڕواندا ڕێککەوتنێکی نوێی کۆچبەرانیان واژوو کرد
پەیامی کورد ... نیۆیۆرک تایمز : بەریتانیا و ڕواندا ڕێککەوتنێکی نوێی کۆچبەرانیان واژوو کرد
ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز (NYT) بڵاویکردەوە، جەیمس کلیڤەرلی وەزیری ناوخۆی بەریتانیا لە کیگالی پایتەختی ڕواندا دیدارێکی لەگەڵ ڤینسێنت بیروتا وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئەنجامداوە و ڕێککەوتنی نوێی کۆچبەری واژوو کراوە.
بەپێی هەواڵی NYT، لە ڕێککەوتنە نوێیەکەدا، پلانی کۆچکردن دووبارە هەڵسەنگێندراوەتەوە و ئەو نایاسایی یانەی دادگای بەریتانیا دۆزیویەتییەوە، چارەسەرکراون.
بە ڕێککەوتنە نوێیەکە ڕێگری لەو کۆچبەرانە دەکرێت کە ڕەوانەی ڕواندا دەکرێن بگەڕێنەوە ووڵاتی سێیەم کە ژیان و ئازادییەکانیان لە مەترسیدایە.
بە واژووکردنی ڕێککەوتنەکە، حکوومەتی بەریتانیا ئامانجی ئەوەیە ئەو کۆچبەرانە بنێرێت کە بە شێوەیەکی نایاسایی دێنە ناو ووڵاتەکە و داوای مافی پەنابەری دەکەن بۆ ڕواندا.
بۆ ئەوەی ڕێککەوتنه که بچێته بواری کرده وه ، ده بێت له لایه ن هه ڕدوو په ڕله مانی بەریتانیا و ڕوانده وه په سه ند بکرێت.
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە