نیۆیۆرک تایمز : ترامپ بە مەبەستی دانووستان لەگەڵ تاران ڕێگری لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران كرد

پەیامی کورد   ...   نیۆیۆرک تایمز : ترامپ بە مەبەستی دانووستان لەگەڵ تاران ڕێگری لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران كرد

بە پێی ڕاپۆرتی نیۆیۆرک تایمز، بە پشت بەستن بە بەرپرسانی ئەمریکی و سەرچاوە ئاگادارەکان، ئیسرائیل مەبەست و پلانی خۆی بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مانگی داهاتوودا بە ئەمریکا ڕاگەیاندبوو، بەڵام ترامپ لە چەند هەفتەی ڕابردوودا بە مەبەستی دانووستان لەگەڵ ئێران ئەم کارەی ڕاگرتووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ترامپ بڕیاری خۆی بۆ دانووستان لەگەڵ كۆماری ئیسلامی دوای چەند مانگ وتووێژ لەگەڵ ڕاوێژکارە باڵاکانی خۆی سەبارەت بەوەی کە بۆ ڕێگری لە دەستکەوتنی چەکی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی چ ڕێگایەک هەڵبژێرێت، داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەم ڕۆژنامە ئەمریکییە، سەرەڕای دابەش بوونی قووڵی نێوان ئەندامانی ئیدارەی ترامپ لەسەر چۆنیەتی پێشگرتن لە دەست خستنی چەکی ئەتۆمی تاران، دواجار دوای ڕاگەیاندنی ئامادەیی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دانووستان، ڕێککەوتنێکی ناڕاستەوخۆ دژ بە کردەوەی سەربازی پێکهێندرا.


ئەم بابەتە 22 جار خوێندراوەتەوە