نیۆیۆرک تایمز : حەماس بنکەی مووشەکی ئەتۆمی ئیسرائیلی کردە ئامانج
پەیامی کورد ... نیۆیۆرک تایمز : حەماس بنکەی مووشەکی ئەتۆمی ئیسرائیلی کردە ئامانج
ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز نووسیویەتی حەماس لە ئۆپراسیۆنی ٧ی ئۆکتۆبەردا بنکەیەکی پەیوەندیدار بە بەرنامەی مووشەکی ئەتۆمی ئیسرائیل کردووەتە ئامانج.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز بە پشت بەستن بە شیکارییەکی مەجازی بڵاویکردووەتەوە، مووشەکێک کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە هێرشەکەی حەوتی ئۆکتۆبەردا لەلایەن هێزەکانی حەماس ەوە تەقێندراوەتەوە، بنکەیەکی سەربازی ئیسرائیلی کردووەتە ئامانج، کە بە ووتەی شارەزایان، زۆرێک لە تەلەفزیۆنەکان مووشەکە ئەتۆمییەکانی تەل ئەڤیڤ لەوێ جێگیرکراون.
هانس کریستینسن، بەڕێوبەری پڕۆژەی هەواڵگری ئەتۆمی لە فێدراسیۆنی زانایانی ئەمریکی بە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ڕاگەیاندووە، پێدەچێت ٢٥ بۆ ٥٠ مووشەکی هەڵگری ئەتۆمی جێریکۆ لە بنکەکەدا هەبن.
بەگوێرەی شارەزایان و بەڵگەنامە نهێنیەکانی حکوومەتی ئەمریکا، مووشەکەکانی جێریکۆی ئیسرائیل بۆ هەڵگرتنی سەری ئەتۆمی تەیارکراون.
کریستینسن کە لێکۆڵینەوەی لە بنکەکە کردووە، ئاماژەی بەوەش کردووە، پێدەچێت کڵاوە جەنگییەکان لە شوێنێکی جیا دوور لە بنکەکە هەڵگیراوبن و بەو هۆیەوە لە کاتی هێرشەکەدا مەترسییان لەسەر نەبووە.
بەگوێرەی ئەم ڕۆژنامە ئەمریکییە، ئەم هێرشە کە پێشتر باس نەکراوە، لە ناوچەی "سەدووت میخا" ڕوویداوە و یەکەم حاڵەتی ڕاگەیندراوی هێرشی هێزە فەلەستینییەکانە بۆ سەر شوێنێک کە گومان دەکرێت چەکی ئەتۆمی ئیسرائیلی هەبێت.
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە