نیۆیۆرک تایمز : عەلی نەسیری بە گومانی سیخوڕی کردن بۆ ئیسرائیل دەست بەسەر کراوە

پەیامی کورد    ...  نیۆیۆرک تایمز : عەلی نەسیری بە گومانی سیخوڕی کردن بۆ ئیسرائیل دەست بەسەر کراوە

لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز دا هاتووە کە " عەلی نەسیری " یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی سوپای پاسداران بە گومانی سیخوڕی کردن بۆ ئیسرائیل لەم مانگەدا دەست بەسەر کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی " نیۆیۆرک تایمز " نەسیری لە ڕاستای دەست بەسەرکردنە بەرفراوانەکانی هێزە ئەمنییەتی و سەربازییەکانی ئێران کە تاوانبار بە سیخوڕی بۆ ئیسرائیل کراون و لە حاڵێکدا کە پۆستێکی گرینگی کلیدی لە یەکەی پاراستنی زانیاریگەلی سوپای پاسدارانی هەبووە دەست بەسەر کرا .

لە ڕاپۆرتی ئاماژە پێکراودا هاتووە کە ئەم فەرماندە باڵایانەی سوپای پاسداران بە تاوانی پێدانی زانیاریگەلی نهێنی وەکوو زانیاری دیزاینی مووشەکگەلی ئێران بە ئیسرائیل دەست بەسەر کراون .

لەم دواییانەش " حسێن تائێب " سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگری و زانیاری سوپای پاسداران و " ئیبراهیم جەباری " فەرماندەی سوپای پاراستنی عەلی خامنەیی یش کە بەرپرسیاری پاریزگاری کردن لە ڕابەری ئێرانی لە ئەستۆ بووە لە کارەکانیان دوور خرانەوە .


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە