نیۆیۆرک تایمز : لە شەڕی ئۆکراین ٢٠٠ هەزار سەربازی ڕووسیا کوژراون و بریندار بوون
پەیامی کورد ... نیۆیۆرک تایمز : لە شەڕی ئۆکراین ٢٠٠ هەزار سەربازی ڕووسیا کوژراون و بریندار بوون
ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکدا لە زاری بەرپرسانی ڕۆژئاوا و ئەمریکاوە بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ژمارەی سەربازانی ڕووسیا کە لە شەڕی ئۆکراین کوژراو و بریندار بوون دەگاتە ٢٠٠ هەزار سەرباز.
ئەم بەرپرسانە پێیان وایە خەمڵاندنی ژمارەی کوژراوانی ئەم شەڕە "ئەستەمە" چوونکە بە ووتەی ئەوان مۆسکۆ بە زۆری ژمارەی کوژراو و بریندارەکان کەم دەکاتەوە.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە