نێردراوی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕاستای پتەوکردنی ئاگربەس و بەرەپێش بردنی ڕێکاری بە کۆمەڵ سەردانی سەنعای کرد .
پەیامی کورد ... نێردراوی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕاستای پتەوکردنی ئاگربەس و بەرەپێش بردنی ڕێکاری بە کۆمەڵ سەردانی سەنعای کرد .
گرۆندبێڕگ لە سەنعا حووثییەکانی بەرەو پارێزکردن و دوورەپەرێزبوون و پابەندی بە ئاگربەسی ڕاگەێندراو لە لایەن نەتەوەیەکگرتووەکان ەوە دان دەدات .
هانس گرۆندبێرگ نێردراوی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بە ئامانجی بەردەوامیدان بە ڕەوەندی ئاگربەس و پتەوکردنی ووتووێژ و ڕاوبۆچوونەکانی یەمەنی – یەمەنی لە ڕاستای گەیشتن بە ڕێگە چارەی سیاسی بە کۆمەڵ سەردانی سەنعا پایتەختی یەمەنی کرد .
نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان دوێنێ دووشەممە لە هەژماری فەرمی خۆی سەرەڕای ڕاگەیاندنی سەفەری ئەم بەرپرسە سویدی یە بۆ سەنعا ، هەواڵی لە بەرنامەی چاوپێکەوتنی ئەو و سەرانی میلیشا سەربازییەکانی حووثی سەر بە ئێران دەدات .
جێگای ئاماژەدانە کە ئەمە ، یەکەمین سەفەری فەرمی هانس گرۆندبێرگ وەکوو نێردراوی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە دوای دەستنیشان کردنی ئەو لە جیاتی مارتن گریفتس ، نێردراوی پێشووی ئەم دامەزراوە نێودەوڵەتییە بۆ یەمەن ە .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە