نێچیرڤان بارزانى به‌شدارى له پرسه‌یه‌كى كونسوولخانه‌ى ئێران كرد
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى به‌شدارى له پرسه‌یه‌كى كونسوولخانه‌ى ئێران كرد
دووشه‌ممه 2024/1/8 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كونسوولخانه‌ى گشتی كۆمارى ئیسلامی ئێران له هه‌ولێر، به‌شدارى له پرسه‌ى ئه‌و قوربانییانه‌دا كرد كه ڕۆژى سێى ئه‌م مانگه له شارى كرمان له ئێران له ئه‌نجامى هێرشێكى تیرۆرستی داعشدا، شه‌هید بوون.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كونسوولى گشتی ئێران، وێڕاى گه‌یاندنى پرسه و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌می هه‌رێمى كوردستان به سه‌ركردایه‌تى و حكوومه‌ت و گه‌لى ئێرانى دۆست، پرسه‌نامه‌یه‌كى له تۆمارى پرسه‌دا نووسى.
تیایدا ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه له عێراق و هه‌رێمى كوردستان وه‌ك قوربانی ده‌ستى تیرۆر، باشتر له خه‌م و په‌ژاره‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانییان تێده‌گه‌ن و وێڕاى هاوسۆزى و هاوخه‌مى، هیواى زووچاكبوونه‌وه‌ى بۆ برینداران خواست.
و هێرشه‌كه‌ى به سه‌لمێنه‌رى مه‌ترسی ڕاسته‌قینه‌ى تیرۆر زانى و نووسیویه‌تى: “بۆیه پێویستیمان به به‌رده‌وامی هاوكاری هاوبه‌ش له ناوچه‌كه و جیهان هه‌یه بۆ له‌ناوبردنى یه‌كجاره‌كی داعش كه دوژمنى هاوبه‌شى ئێمه و كۆمارى ئیسلامی ئێران و جیهانه.”
هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى بۆ ئێران ده‌ربڕیوه كه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعشدا هاوكاری عێراق و هه‌رێمى كوردستانى كرد. لاى خۆیه‌وه كونسوولى گشتی كۆمارى ئیسلامی ئێران، سوپاس و پێزانینى بۆ سه‌ردان و هاوبه‌شى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له خه‌م و پرسه‌كه‌یاندا ده‌ربڕى.
دواى سه‌ردانه‌كه‌ش لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا بۆ كەناڵەكانی ڕاگەیاندن، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی باسی مەبەستی سەردانەكەی و دۆخی ئەمنی ناوچەكەى كرد.
سەرەتا ڕایگەیاند “ئەمڕۆ ئێمە هاتبووین بۆ كونسوولخانەی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دەربڕینی هاوسۆزی هەرێمی كوردستان و سەركردایەتی هەرێمی كوردستان بۆ قوربانییانى ئەو كارە تیرۆرستیەی كە لە كرمان ئەنجامدرا و بووە هۆی شەهیدبوونی دەیان خەڵكی بێگوناهی ئەو شارە. هاتبووین سەرەخۆشی خۆمان بگەیەنینە كۆماری ئیسلامی ئێران و خەڵكی ئێران بە شێوەیەكی گشتی و خۆشەویستانی كرمانیش بە شێوەیەكی تایبەتی، هاوخەمی و هاوسۆزی خۆمان لە هەرێمی كوردستان پێیان بگەێنین. داعشی تیرۆرست دیاردەیەكی ناوچەیی یە و لە ناوچەی ئێمە هەیه. جه‌ختمان لەوە كردوەتەوە كە دەبێت بەردەوام بین لە هاوكاریكردن و كاركردن لەگەڵ یەكتر بۆ بنبڕكردنی ئەم تیرۆرستانە. لە هەمان كاتیش‌دا بە بیری خۆمان دەهێنینەوە لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا كە داعش هات، كۆماری ئیسلامی ئێران یارمەتی عێراق و یارمەتی هەرێمی كوردستانی دا و دووپات‌مان لەوە كردەوە و سوپاسمان كردن بۆ هەموو ئەو یارمەتیانەی پێشكه‌ش به عێراق و هەرێمی كوردستانیان كردووە”.
لە ووڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند “كۆماری ئیسلامی ئێران دراوسێیەكی گرینگی ئێمه‌یە، بەردەوام لە هەرێمی كوردستان دەمانەوێ پەیوەندییەكی زۆر باشمان لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا هەبێت و پێموایە ئێستا پەیوەندی كۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ هەرێمی كوردستان پەیوەندییەكی باشە و هیوادارین ئەم پەیوەندییە باشتر و باشتریش ببێت، چوونكە ئێمە دراوسێی یەكترین و لە ئەنجامدا لەو شوێنانەی ئێمە پێویستیمان بە یارمەتی هەبووە، كۆماری ئیسلامی ئێران یارمەتی ئێمەی داوە، لە هەرێمی كوردستانیش له ڕابردوودا دووپات‌مان كردووته‌وه و ئێستایش دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كە بە هیچ شێوەیەك نابینە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ دراوسێكانمان، بەتایبەتیش بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران”.
ئەم بابەتە 11998 جار خوێندراوەتەوە