نێچیرڤان بارزانى به‌شداری لە یادى ڕۆژى نیشتمانی ئا‌ڵمانیا کرد
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى به‌شداری لە یادى ڕۆژى نیشتمانی ئا‌ڵمانیا کرد
ئێواره‌ى پێنجشه‌ممه 2023/10/5 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له ڕێوره‌سمى یادى ڕۆژى نیشتمانی ئاڵمانیادا كرد كه به “ڕۆژى یه‌كگرتنه‌وه” ناسراوه و له‌لایه‌ن كونسوولخانه‌ى گشتی ئاڵمانیاوه له هه‌ولێر، ساز كرا.
له ڕێوره‌سمه‌كه‌دا نوێنه‌رانی جه‌نابی سه‌رۆک بارزانی و سه‌رۆک وه‌زیران و ژماره‌یه‌كى به‌رچاوى به‌رپرسانى باڵای هه‌رێمى كوردستان و دیپلۆماتكاران و نوێنه‌رانى ووڵاتانى بیانى و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و كه‌سایه‌تى و میوان له پێكهاته جیاكانى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده بوون.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایی ڕۆژى نیشتمانى له ئا‌ڵمانیا كرد و هیواى سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامى بۆ خواست، هه‌روه‌ها سوپاسی بانگهێشتکردن و ده‌ستخۆشى له ئاماده‌كاران و ستافى كونسوولخانه‌ى ئالمانیا له هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ ڕێكخستنى چالاكییه‌كه.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە