نێچیرڤان بارزانى جه‌خت له مافی پێكهاته‌كان ده‌كاته‌وه
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى جه‌خت له مافی پێكهاته‌كان ده‌كاته‌وه
ئێواره‌ى ڕۆژی سێشه‌ممه 2023/10/24 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ئایدن مه‌عرووف وه‌زیرى كاروبارى پێكهاته‌كان له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد.
له دیدارێكدا هه‌ردوولا سەبارەت بە دۆخى پێكهاته‌كان و مافه‌كانیان له هه‌رێمى كوردستان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه. له‌مباره‌وه ئایدن مه‌عرووف پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى چه‌ند لایه‌نێكى په‌یوه‌ندیدار به دۆخى پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینیه‌كان و ئاماده‌یى و ڕۆڵیان له ژیانى سیاسى و كارگێڕی ووڵاتدا، خسته ڕوو.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى ئاماژه‌دان به پێویستی پاراستنى مافى پێكهاته‌كان و فراوانكردن و بره‌ودانى به‌رده‌وام به كولتوورى پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌یی، جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌میشه به وو‌ڵاتى هه‌مووان و لانه‌یه‌كى ئارام بۆ ته‌واوى پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌یییه‌كانى دمێنێته‌وه و به هه‌موو شێویه‌ك پارێزگارى له مۆزاییكى ئایین و نه‌ته‌وه‌کان ده‌كات.
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە