نێچیرڤان بارزانى دیدارێكى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر ئه‌نجام دا
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى دیدارێكى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر ئه‌نجام دا
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2022/3/11 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كى به‌رچاوى سه‌ركرده‌كانى جیهان، به‌شدارى له كۆڕبه‌ندى دیپلۆماسی ئانتالیادا ده‌كات، ئاماده‌ى ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى كۆڕبه‌نده‌كه بوو.
له ڕێوره‌سمى كردنه‌وه‌ى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا هه‌ر یه‌ك له ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى توركیا، مه‌ولوود چاووش ئۆغلو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا و ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێرى گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ووتاریان پێشكه‌ش كرد.
له وتاره‌كاندا تیشك خرایه سه‌ر ته‌حه‌دى و كێشه‌كانى جیهان، شه‌ڕ و پێكدانانى ڕووسیا و ئۆكراین، دۆخى مرۆیى له ئۆكراین، ڕۆڵى دیپلۆماسى و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌رى و كۆتاییهاتنى شه‌ڕ و پێكدادان، گرینگی پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و گفتوگۆكانى ڤییه‌نا.
هه‌ر له په‌راوێزى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، دیدارێكى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر ئه‌نجام دا.
له دیداره‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ئۆكراین و كاریگه‌رییه‌كانى شه‌ڕ و لێكه‌وته‌كانى، په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، دۆخى ئه‌فغانستان و ناوچه‌كه‌یان به‌گشتى تاوتوێ كرد.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە