نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له باڵیۆزى ئاڵمانیاى فیدرال له عیراق كرد
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له باڵیۆزى ئاڵمانیاى فیدرال له عیراق كرد
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2022/3/28 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له مارتین یێگه‌ر باڵیۆزى ئاڵمانیاى فیدرال له عیراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسی عیراق و هه‌وڵه‌كان بۆ ڕاسته‌ڕێكردنى پرۆسه‌ى سیاسى كه ببێته مایه‌ى ئارامى و سه‌قامگیرى، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه خاڵى هه‌ره گرینگ بۆ عیراق و داهاتووى پرۆسه‌ى سیاسى له ووڵات، سه‌قامگیرى و ده‌رفه‌تى گفتوگۆیه بۆ تێپه‌ڕاندنى جیاوازییه‌كان و گه‌یشتن به خاڵى هاوبه‌ش، بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌كه به شێوه‌یه‌كى درووست بچێته پێشه‌وه.
هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه ئاماده‌یه بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدرالی عیراق به گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور به شێوه‌یه‌ك كه هه‌مووان براوه بن و سه‌قامگیرى و په‌یوه‌ندییه‌كى درووست له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا بهێنێته دى.
لاى خۆیه‌وه باڵیۆزى ئا‌ڵمانیا وێڕاى خستنه‌ڕووى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان، جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ئا‌ڵمانیا و ووڵاتانى ئه‌ورووپا به بایه‌خه‌وه سه‌یرى پرۆسه‌ى سیاسى و سه‌قامگیرى له عیراق ده‌كه‌ن و خوازیارن پرۆسه‌ى سیاسى هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه بنێت.
له دیداره‌كه‌دا كونسوولى گشتی ئا‌ڵمانیا به وه‌كاله‌ت له هه‌ولێر و شاندێك، یاوه‌رى باڵیۆزى ئا‌ڵمانیا بوون.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە