نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ باڵیۆزى تازه‌ى ئیسپانیا له‌ عێراق دەکات

پەیامی کورد     ...    نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ باڵیۆزى تازه‌ى ئیسپانیا له‌ عێراق دەکات

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشەممە 2021/9/22 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ پێدرۆ مارتینز باڵیۆزى تازه‌ى ئیسپانیا له‌ عیراق كرد.

له‌ دیدارێكدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ پۆستى تازه‌یدا لێكرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى و خواستى هەرێمى کوردستانیشى بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانى لەگەڵ ئیسپانیا دووپات کردەوە، هەروەها پۆختەیەکى دەربارەى دۆخى هەرێمى کوردستان خستە ڕوو.

باڵیۆزى ئیسپانیا هیواى خواست بتوانێت پەیوەندییەکانى ئیسپانیا لەگەڵ عیراق و هەرێمى کوردستان لە هەموو بوارەکاندا برەو پێبدات بەتایبەتیش لە بوارى ئابوورى و بازرگانیدا و دووپاتى کردەوە کە هانى کەرتى تایبەت و کۆمپانیاکانى وڵاتەکەى دەدات بۆ سەرمایە گوزارى و وەبەرهێنان، هەروەها سەرسامی خۆی بە ئاوەدانى و پێشکەوتنەکانى هەرێمى کورستان دەربڕى.

هەڵبژاردنەکانى داهاتووى عیراق و پرۆسەى سیاسى لە ووڵات، دوایین پێشهاتەکانى شەڕى دژى تیرۆر و هەڕەشە و مەترسییەکانى داعش، تەوەرێکى دیکەى دیدارەکە بوو.


ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە