نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له شاندێكى فه‌ره‌نسى كرد
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له شاندێكى فه‌ره‌نسى كرد
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 2022/10/2 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له كریستیان كامبۆن سه‌رۆكى كۆمیسیۆنى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه و به‌رگرى و هێزه چه‌كداره‌كان له ئه‌نجوومه‌نى پیران (سێنات)ى فه‌ره‌نسا و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له دیدارێكدا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا و چۆنیه‌تی بره‌ودان به هاریكاری هاوبه‌شى نێوانیان خرانه به‌ر باس و ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌ترسییه‌كانى داعش له عێراق و سووریا، دۆخى سیاسى و ته‌حه‌دییه‌كانى به‌رده‌م عێراق، بیروڕایان ئالوگۆڕ كرد.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگیری سیاسى، سه‌ربازى و مرۆیی فه‌ره‌نسا دووپات كرده‌وه و به‌تایبه‌تى ئاماژه‌ى به ڕۆڵى سه‌رۆك ئیمانۆئێل ماكرۆن و هه‌وڵه‌كانى بۆ ئارامى و سه‌قامگیرى له عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى كرد.
هەروەها هیواى خواست دۆستانى عێراق هاریكاری هه‌رێمى كوردستان و عێراق بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه به‌بێ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، سه‌قامگیری سیاسى له عێراق نایه‌ته ئاراوه و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ردوولاى به كلیلى ئارامى و سه‌قامگیری عێراق له قه‌ڵه‌م دا.
لاى خۆیه‌وه كامبۆن، وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى به‌رده‌وامی پشتگیری فه‌ره‌نسا بۆ هه‌رێمى كوردستان و گه‌یاندنى سڵاوى ماكرۆن و سه‌رۆكى سێناتى فه‌ره‌نسا به سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، جه‌ختى له گرینگی بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى ووڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تایبه‌تیش له بوارى ئابوورى و وه‌به‌رهێناندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌یی فه‌ره‌نساى بۆ یارمه‌تیدانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانیان و گێڕانه‌وه‌ى سه‌قامگیرى نیشان دا.
په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ووڵاتانى دراوسێ، چۆنیه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، ڕه‌وشى ئێزدى و كریستیان و پێكهاته‌كان له هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو كه كونسوولى گشتی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان و نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له فه‌ره‌نسا، ئاماده‌ى بوون.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان - عێراق
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە