نێچیرڤان بارزانى ، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌یشته‌ ئاڵمانیا

پەیامی کورد  ...   نێچیرڤان بارزانى ، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌یشته‌ ئه‌ڵمانیا

نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به بانگهێشتێكى فه‌رمى بۆ به‌شداری له‌ كۆنفرانسى ئاسایشى میوونشندا، گه‌یشته‌ ئاڵمانیا.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ى ووڵاتان، به‌شدارى له‌ دیدار و گفتوگۆكانى په‌یوه‌ست به‌ بوارى ئاسایش و سه‌قامگیرى و ئه‌و ئاڵنگارییانه‌دا‌ ده‌كات كه‌ ڕووبه‌ڕووى جیهان ده‌بنه‌وه‌.

هه‌ر له‌ میانى سێ ڕۆژى كۆنفرانسه‌كه‌دا چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌شداران و ئاماده‌بووانى كۆنفرانسه‌كه‌دا ده‌بێت.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە