نێچیرڤان بارزانى سوپاسى كونسووڵى گشتی ئیتاڵیا کرد

پەیامی کورد   ...   نێچیرڤان بارزانى سوپاسى كونسووڵى گشتی ئیتاڵیا کرد

نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ماڵئاوایى و به‌بۆنەی‌ دواییهاتنی ئه‌ركەکەیه‌وه‌، پێشوازی له‌ میكیلێ كامێرۆتا، كونسووڵى گشتی ئیتاڵیا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

له‌ دیدارێكدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سوپاسى ئه‌رك و هه‌وڵه‌كانى بۆ بره‌ودانى په‌یوه‌ندییه‌كانى ووڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كرد، هه‌روه‌ها هیواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى تازه‌یدا بۆ خواست.

لاى خۆیه‌وه  كامێرۆتا، سوپاسى پشتگیری سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى كرد كه‌ یارمه‌تیده‌ر بوون بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى. هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌ خواستى ووڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاوكاری هاوبه‌شى نێوانیان، كرده‌وه‌.


ئەم بابەتە 92 جار خوێندراوەتەوە