نێچیرڤان بارزانى سەرۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى ئه‌مریكا كۆبووه‌وه

پەیامی کورد   ...  نێچیرڤان بارزانى سەرۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى ئه‌مریكا كۆبووه‌وه

چوارشه‌ممه‌ 2023/11/1 نێچیرڤان بارزانى ، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ خاتوو ئالینا ڕۆمانۆڤسكى، باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌ عێراق كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بره‌ودانى زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌ چوارچێوه‌ى ڕێككه‌وتنى ستراتیژی ئه‌مریكى ـ عێراقیدا‌ تاوتوێ كرا و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ به‌رده‌وامی هاریكاری هاوبه‌ش و گرینگی پاراستنى ئاسایش و سه‌لامه‌تی هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان و نێرده‌ دیپلۆماسییه‌كان له‌ ته‌واوى عیراق كرده‌وه‌.

له‌ ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ كونسوولى گشتی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى خرایه‌ به‌ر باس.


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە