نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پیرۆزبایى لە پاتریارک مار ئاواى سێیەم دەکات
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پیرۆزبایى لە پاتریارک مار ئاواى سێیەم دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/9/9 نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە پەیوەندیەکى تەلەفۆنیدا لەگەڵ قەداسەتى پارتریارک مار ئاواى سێیەم، پیرۆزبایى لێکرد بەبۆنەى هەڵبژاردنییەوە بە پارتریاکى کەنیسەى ڕۆژهەڵاتی ئاشوورى.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى پشتگیری خۆى بۆ ئازادی ئایینى و پێکەوەژیان و لێبوردەیى و یەکترقبووڵکردنى پێکهاتەکان دووپات کردەوە و ئاماژەى بە ڕۆڵى کەنیسە و پێگە ئایینییەکان لە پتەوکردن و بۆ بەهێزکردنى ئەو کولتوورە لە کۆمەڵگەى کوردستان و عیراقدا کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ کار و ئەرکەکانى قەداسەتى پارتریاک خواست.
لاى خۆیەوە قەداسەتى پارتریارک مار ئاواى سێیەم، سوپاسى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى کرد و جەختى لە گرینگی ڕۆڵیان لە پشتگیری پێکەوەیان و ئازادییەکان لە هەرێمى کوردستان کردەوە.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە