نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازى له كونسولى نوێى كوێت كرد
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازى له كونسولى نوێى كوێت كرد
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 2022/10/9 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له عوسمان داوود ئه‌لداوود، كونسوولى گشتی نوێى كوێت له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له دیدارێكدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك كونسوولى گشتی ووڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان، پێرۆزبایى لێ كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌ركه‌وتنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها وێڕاى نیشاندانى خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌وه‌دان به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ كوێت، سوپاس و پێزانینى بۆ سه‌ركردایه‌تی كوێت دووپات كرده‌وه بۆ ئه‌و هاوكارى و یارمه‌تییه مرۆییانه‌ى له هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌ش به ئاواره و په‌نابه‌رانیان كردووه.
لاى خۆیه‌وه كونسوولى گشتی نوێى كوێت له هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى ده‌ربڕى خۆشحاڵی خۆى به ده‌ستبەكاربوونى له هه‌رێمى كوردستان، هیواى خواست بتوانێت په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كان و بواره‌كانى هاریكاری هاوبه‌شى نێوان هه‌رێمى كوردستان و كوێت بدات.
دوایین پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سیاسى له عێراق و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو، تیایدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه ئارامى و سه‌قامگیری ناوچه‌كه، بۆ هه‌موو لایه‌ك گرینگه.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە