نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو دەکارەوە
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو دەکارەوە
هەڤاڵان سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەت، سەرجەم هەڤاڵانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان
حەفتاهەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان، بە گەرمی لە خۆتان و تێکڕای ئەندامانی ڕێکخراوە تێکۆشەرەکەتان و قوتابیانی کوردستان بهگشتى پیرۆز دەکەم، هیوادارم ئەم یادە هاندەرێکی بەهێز بێت بۆ برەودانی زیاتر بە خەباتی ڕێکخراوەییتان لەپێناو ماف و خواستەکانی قوتابیانی کوردستاندا.
یەکێتی قوتابیانی کوردستان خاوەنى مێژوویەکی پڕ لە سەروەرییە، قوتابخانەیەکی نیشتمانی بووە بۆ پێگەیاندنی چەندین سەرکردە و تێکۆشەری دیاری گەلەکەمان کە ڕۆڵی گرنگیان لە بزاڤی ڕزگاریخوازیماندا بینیوە، چەندین شەهیدی قارەمانی بەخشیوەتە گەل و نیشتمان.
یەکێتییەکەتان وێڕاى بهرپرسیاریهتی ڕێکخراوەیی بۆ بەرگری لە مافهكانى قوتابیان و پێشکەوتنی توانای زانستی و پەرەپێدان بە بەهرەکانیان كه لهگهڵ پێشکەوتنی خێراى سەردەم لە بواری زانست و خوێندن و پەروەردەدا بێت، بەرپرسیاریەتیی پێگەیاندنی تاکی هۆشیار و کادیری دڵسۆز و کارمەندی لێهاتووى له ئهستۆدایه بۆ خزمەتی نیشتمان و کۆمەڵگە، ههروهها بۆ بەهێزکردنی بنەماکانی لێبوردەیی و یەکڕیزی و تەبایی و پاراستنی پێکەوەژیان و ئاشتی، بۆ ئەو مەبەستەش وهك ههمیشه پشتیوانتان دەبین.
کار و خەباتی مەدەنیانەتان بەرز دەنرخێنین. هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین.
بەرز و شکۆدار بێت یادی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان.
دروود بۆ گیانی پاكى شەهیدانى یەکێتی قوتابیان و سەرجەم شههیدانی کوردستان.
نێچیرڤان بارزانى
١٨/٢/٢٠٢٣
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە