نێچیرڤان بارزانى: عێراقییه‌كان چیتر درووشمى بێ ناوهڕۆك قبووڵ ناكه‌ن
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى: عێراقییه‌كان چیتر درووشمى بێ ناوهڕۆك قبووڵ ناكه‌ن
له گفتوگۆیه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ى (بالثلاثة)ى كه‌ناڵى ئه‌لشه‌رقییه نیووز كه كاتژمێر ١١ى شه‌وى پێنجشه‌ممه ٢٠٢١/٤/٢٢ پێشكه‌ش كرا، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، باسى له دۆخى عێراق به‌گشتى كرد و ڕوانگه‌ى خۆى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراق و داهاتووى ووڵات خسته ڕوو.
نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراق و سه‌قامگیریى ووڵاتدا، ده‌بێ هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كان لێكگه‌یشتن و ڕوانگه‌یه‌كى هاوبه‌شیان بۆ داهاتووى عێراق هه‌بێت و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و پره‌نسیپه‌كانى سازان، هاوسه‌نگى و هاوبه‌شى، پێكه‌وه كار بكه‌ن وانه و سوودیش له هه‌ڵه‌كانى ڕابردوو وه‌ربگرن.
نێچیرڤان بارزانى وێڕاى باسكردنى چه‌ند لایه‌نێكى ژیانى تایبه‌ت و سه‌ربورده و ئه‌زموونى كه‌سیى خۆى، بڕواى خۆى نیشان دا كه نه‌وه‌یه‌كى تازه له عێراق دروست بووه و دواى هه‌ژده ساڵ ئیتر قۆناغى ڕاگوزه‌ر له ووڵات ته‌واو بوو. عێراقییه‌كان چیتر درووشمى بێ ناوه‌ڕۆكیان له سیاسییه‌كانى ووڵات قبووڵ نییه و ده‌بێ چاره‌سه‌رێكى جیددى بۆ دۆخى عێراق بدۆزرێته‌وه.
ده‌قى دیداره‌كه‌ى ئه‌لشه‌رقییه نیووز له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سەرۆكی هەرێمی كوردستان:
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-the-iraqis-will-not-accept-empty-slogans/
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە