نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ئیمانۆئێل ماكرۆن، دۆخى ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ کرد
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ئیمانۆئێل ماكرۆن، دۆخى ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ کرد
دووشه‌ممه 2025/4/14 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ڕێوڕه‌سمێكى فه‌رمی دا له كۆشكى ئه‌لیزێ له پاریس، له‌لایه‌ن ئیمانۆئێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نساوه پێشوازی لێكرا.
پاشان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى دووقۆڵی دا، هه‌ردوو سه‌رۆك پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى فه‌ره‌نسایان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاوكاری هاوبه‌شى نێوانیان تاوتوێ كرد. سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى بۆ پشتگیری به‌رده‌وامى فه‌ڕه‌نسا و ئیمانۆئێل ماكرۆن له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه.
هه‌ردوو سه‌رۆك جه‌ختیان له خواستى دوولایه‌نه بۆ بره‌ودانى زیاتر به په‌یوەندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرینگی پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیری عێراق و دوورخستنه‌وه‌ى ووڵات له ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه.
له ته‌وەرێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، دۆخى سووریا و مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و به‌رده‌وامی هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، بیروڕایان گۆڕییه‌وه. هه‌ردوو سه‌رۆك داكۆكییان له گرینگی مسۆگه‌ركردنى مافه‌كانى كورد و پێكهاته‌كان له سووریا و گفتوگۆ و لێكگه‌ییشتن بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئاشتییانه‌ى كێشه‌كان له ناوچه‌كه، كرده‌وه.
چه‌ند پرس و بابه‌تێکى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
ئەم بابەتە 31 جار خوێندراوەتەوە