نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌ری عێراق كۆبووه‌وه
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌ری عێراق كۆبووه‌وه
نیوه‌ڕۆى یه‌كشه‌ممه 2024/4/28 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ دادوه‌ر د. فائق زێدان سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌ری عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى پرۆسه‌ى سیاسى و دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق به‌گشتى، هه‌وڵه‌كان و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، بیروڕیان گۆڕییه‌وه.
هه‌ردوولا باسیان له گرینگی هاوكارى و هه‌ماهه‌نگی زیاترى نێوان ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و سوودوه‌رگرتنى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى بوارى دادوه‌ری هه‌رێمى كوردستان له ده‌رفه‌ت و تواناكانى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ری عێراق كرد و جه‌ختیان له پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیری سیاسی ووڵات كرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ هه‌وڵه‌کان و ڕۆڵی ئه‌رێنی دادوه‌ر د. فائق زێدان سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی ووڵاتدا ده‌ربڕی و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواست.
سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى، پاراستنی مافی هه‌موو پێکهاته‌کانی عێراق و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
ئەم بابەتە 61481 جار خوێندراوەتەوە