نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تى كۆبووه‌وه
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تى كۆبووه‌وه
پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2022/2/19 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دووه‌م ڕۆژى چالاكییه‌كانیدا له كۆنفرانسى ئاسایشى میوونشن، له‌گه‌ڵ پیته‌ر ماورێر، سه‌رۆكى خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تى كۆبووه‌وه.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، ڕۆڵى ڕێكخراوى خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تى به‌رز نرخاند به‌تایبه‌تى له‌و ناوچانه‌ى ئاڵۆزى و ناسه‌قامگیرییان تێدایه، هه‌روه‌ها سوپاسى ڕێكخراوه‌كه‌ى كرد بۆ كار و چالاكییه مرۆییه‌كانى له هه‌رێمى كوردستان و هه‌موو پشتگیرى و ئاماده‌یییه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌رده‌وامی هاریكارى له‌گه‌ڵیان دا دووپات كرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه پیته‌ر ماورێر، وێڕاى پێشكه‌ش كردنى پوخته‌یه‌ك له كار و چالاكییه‌كانیان له هه‌رێمى كوردستان، سوپاسى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى كرد بۆ ئه‌و هاریكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌ى له لایه‌نه په‌یوه‌ندار و دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ڕیكخراوى خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كرێت و ووتى به بایه‌خه‌وه سه‌یرى بوونمان له هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین و له هاریكاری هاوبه‌شمان به‌رده‌وام ده‌بین.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى فره‌ڕه‌نگ، ئه‌گه‌ر سه‌قامگیری سیاسى نه‌بێت، كێشه و ئاڵۆزى درووست ده‌بێت و ده‌بێته هۆى كۆچ، هه‌روه‌ها په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى سووریا به‌تایبه‌تى ئه‌وه‌ى داعش له زیندانى حه‌سه‌كه ئه‌نجامى دا مایه‌ى نیگه‌رانى و زه‌نگێكى مه‌ترسیداره.
تاوتوێكردنى دۆخى عیراق به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە