نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه
ئێواره‌ى دوێنێ هه‌ینى، 2023/2/17 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له دوا چالاكی دوێنێ ی‌دا له كۆنفرانسى ئاسایشى میوونشن، له‌گه‌ڵ موحه‌مه‌د شیاع ئه‌لسوودانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان، دۆخى ئابوورى و پرسى بوودجه‌ى عێراق بۆ ئه‌مساڵى 2023، دۆخى سیاسی عێراق به گشتى، ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ى ڕووبه‌ڕووى ووڵات ده‌بنه‌وه، ئاماده‌یى و ڕۆڵى عێراق له ناوچه‌كه و له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا خۆشحاڵی خۆیان به به‌رده‌وامى و هه‌نگاوه‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور ده‌ربڕى و هاوڕا بوون كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و ئاڵنگارى و مه‌ترسییانه‌ى ڕووبه‌ڕووى ووڵات ده‌بنه‌وه، كارى پێكه‌وه‌یى و هاریكارى هه‌موو هێز و لایه‌ن و پێكهاته‌كانى عێراقى ده‌وێت.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دوا سه‌ردانى شاندى عێراق بۆ ئه‌مریكا و ڕێكاره‌كانى حكوومه‌تى عێراق بۆ پاراستنى دۆخى ئابووری ووڵات، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ ووڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و جیهان، پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیری سنووره‌كان و چه‌ند پرسێكى دیكه، خرانه به‌ر باس.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە