نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران " موحەمەد شیاع سوودانى " كۆبووه‌وه
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران " موحەمەد شیاع سوودانى " كۆبووه‌وه
پێنجشه‌ممه 2023/11/9 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له موحه‌مه‌د شیاع ئه‌لسوودانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ردوولا دۆخى سیاسى و ئه‌منى و ئابووری ووڵات و په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر – به‌غدایان تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له گرینگی پشتگیرى له حكوومه‌تى فیدراڵى كرده‌وه بۆ جێبه‌جێكردنى پلان و به‌رنامه‌كانى به شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی باڵاى ووڵات بكات.
هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان، گرینگی پشتگیری له هه‌وڵه‌كانى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق بۆ سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییه‌كان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە